ئیسرائیل باڵیۆزی ئەمریکای بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە
حکومەتی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگرتنی دروستکردنی خانووبەرە بۆ جوولەکەکانی ئسیڕائیل، باڵیۆزی ئەمریکای بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە.
هەفتەی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەنگدانێکی چاوەڕوان نەکراودا داوای لە ئیسڕائیل کرد دەست لە دروستکردنی خانوو لە شارۆچکە جوولەکەنشینەکان رابگرێت.
رۆژێک بەر لە بانگکردنەی باڵێۆزی ئەمریکا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائێل، ئەم وڵاتە باڵێۆزانی ١٠ وڵاتی دیکەی لاەینگری بڕیارنامەکەی ئەنجومەنەی ئاسایشی بانگ کردبووە.
payamner-
