سعودیه: حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایفیه و ئه‌فسه‌رانی ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه عادل جبه‌یر هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و رایگه‌یاند، هه‌ر ده‌بێت له داهاتوودا حه‌شدی شه‌عبی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق دوور بخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی تایفی تێپه‌ڕێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ناسر جه‌وده، كه كه‌ناڵی ئیخباریه‌ی سعودیه بڵاوی كرده‌وه، عادل جبه‌یر وتی، هه‌ر ده‌بێت له داهاتوودا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق دوور خرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه تایفیه‌ی به‌غدای گرتۆته‌وه، وه‌لا بنرێت.
جبه‌یر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌مدواییه حه‌شدی شه‌عبی تێكه‌ڵی سوپای عێراق كرا، به‌ڵام سعودیه له‌گه‌ڵ عێراقێكی یه‌كگرتوودایه، وتیشی، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایه‌فیه، ئه‌فسه‌رانی ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له‌سه‌رووی هه‌موویان قاسم سوله‌یمانی.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، میلیشیای تایفی بۆ سه‌ر عێراقێكی یه‌كگرتوو و ئاسایشه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن، داواشی كرد عێراقێكی یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی عه‌ره‌ب بمێنێته‌وه.
payamner-
