تورکیا داوا دەکات فڕۆکەی هاوپەیمانان لە سووریا پشتگیری هێزە سەربازییەکانی بکەن

تورکیا داوا دەکات فڕۆکەی هاوپەیمانان لە سووریا پشتگیری هێزە سەربازییەکانی بکەن

تورکیا داوا دەکات هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مەبەستی دەرکردنی چەکدارانی داعش لە شاری "ئەلباب"ی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە فڕۆکە جەنگیەکانی پشتی سەربازانی تورک بگرێت.

گوتەبێژی سەرۆک‌کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کالکین، بێ ئەوەی ناوی ئەمریکا بهێنێت، رایگەیاند: تورکیا چاوەڕوانە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەم چاوەڕوانییەی تورکیا جێبەجێ بکات.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی رەجەب تەییب ئەردۆغان وا لێکدەدرتیتەوە کە ناڕاستەوەخۆ داوای ئەم یارمەتییە لە ئەمریکا دەکات.
payamner-
Top