توركیا بۆ شه‌ڕی باب داوای پشتیوانی له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی قه‌ڵغانی فورات له باب له قۆناغی كۆتاییدایه‌و ئه‌م شه‌ڕه له ژێر چه‌تری شه‌ڕی دژی داعشدایه‌و له‌م بابه‌تدا ده‌بێت هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری پشتیوانی ئاسمانیی هاوكاریمان بكهنو ئه‌ركی خۆیان به‌جێ بهێنن".
كالن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ماهه‌نگی توركیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام، "به‌بێ بوونی بیانویه‌كی ڕه‌وا پێشكه‌شنه‌كردنی پشتیوانیی ئاسمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جێگای قبوڵ نییه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان".
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاری باب هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به گروپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به‌پشتیوانی هێرشی ئاسمانی‌و زه‌مینی سوپای توركیا پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.
"له‌شه‌ڕی ئه‌مڕۆدا 2 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن برینداربوون‌و 113 مۆڵگه‌ی داعش كراونه‌ته ئامانج، ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه ویستویانه له‌ناوه‌ندی شار هه‌ڵبێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبهچێنراوهكانی داعش 30 كه‌سیان كوژراون‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون"سوپای توركیا واده‌ڵێت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 16 سه‌ربازی توركیا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له‌نزیك شارۆچكه‌ی باب كوژران كه به خوێناوی‌ترین رۆژی سوپای توركیا داده‌نرێت له‌وكاته‌وه‌ی كه توركیا له مانگی ئابه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی له‌خاكی سوریا ده‌ستپێكردووه.
xendan -
