وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه: حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى تائیفییه
عادل چبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند :" حه‌شدى شه‌عبى ده‌زگایه‌كی تائیفیه و ئه‌گه‌ر عێراقێكى یه‌كگرتوومان بوێت، ئه‌وا ئه‌و هێزه جێگه‌ى نابێته‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانى ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و له‌سه‌رووشیانه‌وه قسم سوله‌یمانى.
لێدوانه‌كه‌ى چبیر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هات كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئوردن له شارى ڕیاز له پایته‌ختى سعوودیه به‌ستى، هه‌ردوولایان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌دواداچوونى هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ریان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانیان.
باسنيوز
