مەحموود عەباس: بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەرکەوتنی مەعنەویی ئێمەیە
سەرۆکی دەستەڵاتی فەلەستین، مەحموود عەباس، رایگەیاند: بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دژی شارۆچکەسازی لەلایەن ئیسڕائیلەوە گۆرانکارییەکی گەورەیە و سەرکەوتنی مەعنەویی فەلستینییەکانە.
مەحموود عەباس گوتی: ئەم هەلە دەرفەتێکی باشە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی لەنێو سنوورەکانی سالی ١٩٦٧دا.
عەباس گوتی، دوێنێ وەک فەلەستینییەکان ئەم سەرکەوتنەمان بەهۆی قبووکردنی دژایەتیکردنی دروسکردنی شارۆچکە جوولەکەنشینەکان لەلایەن کۆمەڵگەی جهیانییەوە کردە جەژن. ئەم گۆرانکارییە دەرفەتێکی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی و رێگەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستنی لە نێو سنوورەکانی سالی ١٩٦٧ مسۆکگەر دەکات کە پایتەختەکەی قودسە.
ئەنجومەنی ئاسایشی رێکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیکی پەسەند کردووە کە بەهۆیەوە داوا لە لە ئیسڕائیل کراوە دروستکردنی شارۆچکە جوولەکەنشینەکە لە فەلەستین بە تەواوی رابگرێت.
payamner-
