ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له لايه‌ن دانيماركهوه يارمه‌تى ده‌درێن
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى دانيمارك بڵاويان كرده‌وه، كه هێشتا حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان مانگانه هاوكارى ده‌يان له‌و هاووڵاتيانه‌ى ده‌كات، كه وڵاتيان به‌جێهێشتووه و ئێستا له ريزى چه‌كدارانى داعشدان.
رۆژنامهوهى "ئيكسترا بلاديت"، بڵاويكرده‌وه، به لانى كه‌م 36 هاووڵاتى دانيماركى چوونه‌ته ناو داعش و ده‌وڵه‌تيش ئاگادارى ئه‌و راستييهيه, به‌ڵام هێشتا پاره‌ى چاودێرى دارايى تايبه‌ت به بيمه‌ى بێكارييان پێده‌درێت.
هه‌روه‌ها بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه 34 كه‌س له‌وانه هاوكارى به نه‌قد له نووسينگهى شاره‌وانييه‌كان وه‌رده‌گرن و دووه‌كه‌ى ديكه‌يان له سندوقى تايبه‌ت به ده‌وڵه‌ت هاوكارى ده‌كرێن.
ئه‌و زانيارييانه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى كارى حكومه‌تى دانيماركهوه دراوون به رۆژنامه‌كه.
شاره‌وانييه‌كان و سندووقى تايبه‌تى ده‌وڵه‌ت داوايان كردووه، پاره‌ى ئه‌و 29 هاووڵاتييهى په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه كردووه ببڕدرێت و له‌و بڕوايهشدان 7 كه‌س له دانيماركييهكان له ئاكامى شه‌ڕه‌كاندا كوژرابن.
تا ئێستا روون نييه ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى دانيمارك به چ شێوازێك ده‌توانن ئه‌و بڕه پاره‌يه له چه‌كداره‌كان وه‌ربگرنه‌وه، كه مانگانه 672.000 كرۆن واته نزيگهى 77.300 دۆلار بووه.
به گوێره‌ى راپۆرتى ده‌زگاى هه‌واڵگرى دانيمارك 135 هاووڵاتى دانيماركى په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه له عێراق و سووريا كردووه و دواى به‌لجيكا دانيمارك دووه‌م وڵاتى ئهوروپاييه له رووى زۆرى ژماره‌ى هاووڵاتيانى كه چوونه‌ته ناو داعشه‌وه.
K24-
