باخچه‌لی: ئه‌گه‌ر داعش بەڕاستی 2 سه‌ربازەكەی سوتاندبین دەبێ بەیەكجاری له‌نێویان بەرین
ماوه‌ی 2 رۆژ ده‌بێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆیه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی 2 سه‌ربازی تورك ده‌سووتێنن، ئه‌و شوێنه‌یشی سه‌ربازه‌كانیان لێ سوتاندووه ده‌وروبه‌ری ئه‌لبابه، بۆیه باخچه‌لی داوا ده‌كات حكوومه‌ت وەڵامی هەبێ.
ئه‌مڕۆ باخچه‌لی له وتارێكیدا ئاماژه‌ی دا ئه‌گه‌ر راست بێت داعش 2 سه‌ربازی توركی سوتاندبێت، پێویسته تا یه‌ك داعش بمێنێت له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناویان ببه‌ین.
باخچه‌لی داوا له حكوومه‌ت ده‌كات په‌یامێكی هه‌بێت له‌و رووه‌وه، ئه‌گه‌ر راسته ناسنامه‌ی ئه‌و 2 سه‌ربازه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر راستیش نییه هه‌ر په‌یامێكی بۆ رای گشتی توركیا هه‌بێت.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی له سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی (قه‌لغانی فورات) كرد له ئه‌لباب و پێی وابوو كه پێویسته هه‌موو تاكێكی تورك خۆشحاڵ بێت به‌و سه‌ركه‌وتنه.
هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌گه‌ر سوپای توركیا له ئه‌لباب به ده‌ست به‌تاڵی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات ئامه‌د و ئه‌نكه‌رایش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه فیكری ئیشق وه‌زیری به‌رگری توركیا له په‌یامێكدا له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌لباب، ئاشكرای كرد 14 سه‌ربازیان كوژراوه و هه‌روه‌ها 3 سه‌ربازیشیان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست گروپی تیرۆریستی داعش، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له سوتاندنی 2 سه‌ربازی تورك نه‌كردووه به ده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعش.
BAS NEWS-
