ئه‌ردۆغان: رێگه به دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك له باكوری سوریا ناده‌ین
له لێدوانێكی نوێ‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووپاتی كردوه كه وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ی به دامه‌زراندنی وڵاتێكی نوێ له باكوری سوریا نادات، له‌باره‌ی پرسی ئاواره‌كان، وتی، توركیا بڕی 20 ملیار دۆلاری بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان خه‌رج كردوه.
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی"ئێمە هەر لەسەرەتاوە ئەوەمان گوتووە کە داوایەکمان هەیە بەناوی "ناوچەیەکی ئارامی داماڵڕاو لە تیرۆر"، ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەبێت هەموو کات هەڕەشە لەسەر عەنتاب، کلیس و ئورفا دەبێت.
له‌باره‌ی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێ لە باکووری سووریا، ئه‌ردۆغان وتی، دەبێت بزانن، ئێمە رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی لەو شێوەیە نادەین".
ئه‌ردۆغان لە گوتارەکەیدا رەخنەی لە وڵاتانی رۆژئاواش گرت و گوتی "تا ئێستا ته‌نها ئه‌و پاره‌یەی بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجمان كردووه گه‌یشتووه‌ته 20 ملیار دۆلار. ژماره‌یه‌كی ئاسایی نییه. ئه‌ی رۆژئاوا له‌كوێیه؟ ئه‌و رۆژئاوا ده‌وڵه‌مه‌نده له‌كوێیه؟ ئه‌وان كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره‌یان هه‌یه؟ ئه‌ی مافی مرۆڤ؟ به قسه ئازان، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێكیش بكه‌وێته چاڵێكه‌وه هه‌موو جیهان تێده‌گه‌یه‌نن. فه‌رموون، له 2016دا ته‌نها ئه‌وانه‌ی له ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار كه‌س. كه‌س به‌هانایانه‌وه ده‌چێت؟ ئەنجوومەنی په‌نابه‌ران روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه. روونكردنه‌وه چی ده‌گۆڕێت؟ رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر؟ نه‌خێر. به‌له‌مه‌كان تێكده‌چن و خه‌ڵكه‌كه ده‌خنكێن. ئێوه چی ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له‌وه‌ی ئه‌وانه كۆچ نه‌كه‌ن؟
payamner-
