سوتاندنی دوو سەربازە تورکەکە پشت راست نەکراوەتەوە

سوتاندنی دوو سەربازە تورکەکە پشت راست نەکراوەتەوە

وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات سێ سەربازی سوپای وڵاتەکەی دیلی ژێر دەستی داعشن.

فکری ئیشک وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆبوونەوەی رێکخستنی ئاکپارتی لە شاری کۆجائێلی وتارێکی پێشکەشکرد و ئاشکرایکرد، کە سێ سەربازی سوپای وڵاتەکەی دیلی ژێر دەستی داعشن و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا رفێندراون.

لەبارەی سووتاندنی دووانیان لەلایەن داعشەوە و بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە گوتی "ئەم رووداوە تا ئێستا لەلایەن ئێمەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامە".

ئیشک داوای لە راگەیاندکاران کرد و گوتی "دەستبەرداری ھەڵسەنگاندنەکانتان بن، تا ئێمە پشتڕاستی نەکەینەوە ھیچ شتێک بەھەند وەرنەگرن. لەگەڵ سوپای سووریای ئازاد، گردی نەخۆشخانەمان لە داعش پاک کردەوە، کە ھەستیارترین جێگەی ئەلبابە, ئەمەش ھەستیارترین خاڵ بوو، بەڵام تا ئێستا کاری زۆر ماوە بیکەین".

رۆژی پێنجشەممە ٢٢-١٢-٢٠١٦ ویلایەتی حەلەبی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت چەکدارانی ئەو رێکخراوە دوو سەربازیی تورکیا لە قەفەسێک دەردەھێنن، بە زنجیر دەیانبەستنەوە و پاشانیش بە زیندوویی دەیانسووتێنن
payamner-
Top