سوپای پاسداران: سعوودیە و ئیسرائیل لە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی ئێران دان
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "فارس"ی سەر بە سوپای پاسداران، محەمەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە 2016 -12- 24 لە ڕێوڕسمێکدا گوتی "هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە دوژمنان یەکێک لە ئامانجەکانیان ئەوە بووە کە ئاسایشی ئاسمانیی ئێران تێک بدەن، بەڵام سوپای پاسداران نائومێدی کردوون."
جەعفەری ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەمڕۆکە لەلایەن چەندین وڵاتی ناوچە و بەتایبەتی ئیسرائیل و لەدژی ئاسایش و سەقامگیریی ئێران لە پەوەیدنی دان و لەم بارەوە زۆریان خەرج کردووە."
لە درێژەدا گوتیشی "بەڵام کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت سوپای پاسداران ئەم پیلانانەی پووچەڵ کردووەتەوە و پێچەوانی ئامانجی ئەوان ئاسایشی ئێمە چووەتە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیش و لەسسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوامین و پرسی سووریا و حەلەب نموونەکەیەتی."
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوام بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی لەبارەی هەوڵی دوژمنان بۆ ناسەقامگیریی ئێران و سنوورەکانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدەن و هەڕەشە دەکەن.
باسنيوز
