له یەک ساڵدا زیاتر له 5 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ناو ئاوه‌کاندا خنکاون
گوته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ویلیەم سپیندله‌ر) له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتوویه‌تی، به‌ته‌نیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 22.12.2016 زیاتر له 100 په‌ناخواز خنکاون و به ده‌یان که‌سی دیکه‌ش له خنکان رزگار کراون.
له ساڵی 2016 دا، زیاتر له 5000 په‌ناخواز له ئاوه‌کاندا خنکاون و ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی خنکانی په‌ناخوازه‌کانی له‌چاو ساڵی پێشووی 2015 که ڕێژه‌که 3 هه‌زار و 771 که‌س بوو، زۆر زیاتری کردووه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که‌له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا زیاتر له 360 هه‌زار که‌س له‌ڕێگه‌ی ئاوه‌کانی مەدیتهرانه په‌ڕیونه‌ته‌وه ناو خاکی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ش له‌چاو ساڵی 2015 که زیاتر له 1 ملیۆن په‌ناخواز له ئاوه‌کان پهڕابوونهوه که‌متری کردووه.
باس‌نیوز
