ئه‌نجامی دواین لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، له‌سه‌ر بكوژی باڵیۆزه‌كه‌ی روسیا له‌ئه‌نقه‌ره
ئه‌و پۆلسیه توركه‌ی كه ئێواره‌ی19ی ئه‌م مانگه، ئاندرێ كارلۆف، باڵیۆزی ڕوسیای له توركیا كوشت، چه‌ند رۆژێك پێشتر له هۆتێلێكی نزیك له شوێنی رووداوه‌كه ئاماده‌كاری بۆ كاره‌كه‌ی كردوه‌و سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره هونه‌ریه‌ی كردووه كه چالاكیهكهی رێكخستووه.
مه‌ولود مه‌رت ئاڵتنتاش-ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، ناوی ئه‌و پۆلیسه‌ی توركیایه، كه ئاندرێ كارلوڤ باڵیۆزی روسیای له توركیا کوشت.
به‌پێی ماڵپه‌ری حوریه‌تی توركی، كه دواین لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی بڵاوكردوه‌ته‌وه پێشتر ئاڵتنتاش، له هۆتێلێكی نزیك شوێنی ڕوداوه‌كه، كه هۆتێلێكی چوار ئه‌ستێره‌ییه، ئاماده‌كاری كردوه و ژورێكی به كرێگرتوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی حوریه‌ت، هاتووه كه بكوژه‌كه پێشتر ته‌له‌فۆنی بۆهۆتێلهكه كردوه‌و بۆ رۆژانی 16 و 17ی مانگ، ژورێكی به كرێگرتووه له رۆژی 16 ی مانگ بۆ پشكنین چوه‌ته ئه‌و پێشانگایه‌ی كه بڕیاربووه سێ رۆژ دواتر، باڵیۆزی روسیا سه‌ردانی بكات، كاتێك له‌وێ زانیویه‌تی كه له پێشانگاكه رۆژی 19ی مانگ، باڵیۆزی روسیا ئاماده ده‌بێت، ته‌له‌فۆن بۆ هۆتێله‌كه ده‌كات و رۆژانی مانه‌وه‌ی ده‌گۆرێت بۆ 18 و 19ی مانگ.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، گروپێك به‌ناوی گه‌شتیارانی ئه‌نقه‌ره، له 16ی مانگ له سه‌نته‌ری هونه‌ری سه‌رده‌م، له دوو هۆڵی جیاواز پێشانگای وێنه‌گرییان كردوه‌ته‌وه‌و، ئاڵتنتاش كاتێك له 16 مانگ چووه‌ته ئه‌و سه‌نته‌ره و له‌وێ زانیویه‌تی كه پێشانگای تایبه‌ت به وێنه‌كانی روسیا له 19 ی مانگ ده‌ستپێده‌كات، له نهۆمی دووه‌م له هۆڵی فیكرت موعه‌للا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕۆژه‌كانی مانه‌وه‌ی له هۆتێلی نزیك ڕووداوه‌كه گۆڕیوه.
هاوكات، باڵیۆزی روسیا ئاندرێ كارلوڤ، به ناوی خۆیه‌وه له رۆژی 13ی مانگ، داواتنامهی بۆ 15 رۆژنامه‌نوس و 200 كه‌سایه‌تی ده‌نێرێت بۆ ئاماده‌بونیان له پێشانگاكه، به‌پێی داوهتنامهكه پێشانگاكه و له 19ی مانگ ده‌ستپێده‌كات و تا له 30 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به پێی وته‌ی ژنه فه‌رمانبه‌رێكی پێشوازی هۆتێله‌كه، مه‌ولود مه‌رت ئاڵتنتاش، به ته‌كسی چوه بۆ هۆتێله‌كه و جانتایه‌كی پشتی پێبووه چاكه‌ت و كراسێكی به‌و فه‌رمانبه‌ره داوه تا بۆی بشۆرێت.
به پێی دواین لێكۆڵینه‌وه‌كان، بۆ یه‌كه‌م جار دوو پۆلیسی هاتووچۆ ڕووبه‌ڕووی بكوژهكهبونهتهوه له دوای ڕوداوه‌كه‌و داوایان لێكردووه كه خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، به‌ڵام كاتژمێر حه‌وت و 27 خوله‌كی ئێواره به‌كاتی ئه‌نقه‌ره، شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو پۆلیسه و بكوژه‌كه رویداوه، پێنج خولهك دواتر، یه‌كه‌م فیشه‌ك به‌ر قاچی چه‌پی ئاڵتنتاش كه‌وتوه‌و دوای ئه‌وه‌ش خۆی رادهستنهكردوهو "مه‌خزه‌ن" شانه‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی گۆڕیوه.
دوای ئه‌وه هێزه‌كانی پۆلیسی تایبه‌ت ده‌گه‌نه شوێنی ڕوداوه‌كه و له كاتژمێر حه‌وت و 40 خولهك، هێرشبه‌ره‌كه ده‌كوژرێت، كه چوار گوله به‌ر قاچی و دوو گوله به‌رسنگی و گولهیهكیش به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
دوای پشكینینی لاشه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه چوار شانه-ی دیكه‌ی ده‌مانچه‌ی پێبووه نزیكه‌ی 70 فیشه‌كیان تێدابووه.
هه‌روه‌ها به پێی زانیاریه‌كان ئاڵتنتاش له رۆژی 14ی مانگ، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی یهنیمهحهله-ی كردوه و له‌وێ راپۆرتێكی وه‌رگرتوه و دواتر چووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و پێش چهندكاتژمێرێكیش له‌رووداوه‌كه چوتهوه ئه‌و هۆتێله‌ی كه ژووری تێدا به كرێ گرتبوو.
به پێی ئه‌نجامی پشكینین و لێپرسینه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی روسی و توركی، ئاڵتنتاش به جل و به‌رگی وه‌رزشه‌وه چووه‌ته هۆتێله‌كه و ئه‌و جل‌و بهرگانهشی كاتی ڕووداوه‌كه له‌به‌ریدابووه، سێ رۆژ پێش ڕوداوكه كڕیویه‌تی و 155 لیره‌ی توركی له گیرفانیدابووه، هه‌روه‌ها پێش هێرشه‌كه خۆی شۆردوهو ڕیشی تاشیوه.
تا ئێستا به‌رپرسانی داواكاری گشتی، سه‌رقاڵی شكاندنی پاسۆردی ته‌له‌فۆنی بكوژه‌كه‌ن و هێشتا چاره‌سه‌ریان نه‌كردوه.
xandan-
