ئەندامی کۆمسیۆن ئاسایشی پەرلەمانی ئێران، قاسم سولەیمانی بە داخوازی سووریا چۆتە حەلەب

ئەندامی کۆمسیۆن ئاسایشی پەرلەمانی ئێران، قاسم سولەیمانی بە داخوازی سووریا چۆتە حەلەب

جەواد کەریمی قودووسی، نوێنەری پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: سەردانی قاسم سولەیمانی بۆ شاری حەلەب بە داخوازی بەرپرسانی حکومەی سووریا بووە.



جەواد کەریمی بە ئاژانسی هەواڵی دەستەڵاتی دادوەریی ئێرانی راگەیاند: چونکە قاسم سولەیمانی لەسەر داوای حکومەتی سووریا چووەتە حەلەب، بەرپرسانی ئەمریکایی ناتوانن هیچ هەنگاوێکی یاسایی و سیاسی دژ بە سولەیمانی ئەنجام بدەن.

جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوو رۆژ لەمەوبەر گوتبووی، سەردانی قاسم سولەیمانی بۆ دەرەوەی ئێران پێشێلکردنی بڕیارنامەی نێودەوڵەتییەکانە.

کەریم قودوسی هەروەها گوتی: بە سەرنجدان پەرەسەندنی ئیسلام لە جیهان، ئینشائەڵڵا رۆژێک دابێت قاسم سولەیمانی لە نیویۆرک و لەندەن بێ ئیزنی ئەمریکاییەکان بێتوبچێت، چونکە ئەو گۆڕانکارییەەە گەورانەی لە ئەمریکا ئەوروپا خەریکن روودەدەن، خەڵکی ئەم وڵاتانەی بەرەو ئیسلام گەڕاندووەتەوە.
payamner-
Top