ئه‌ڵمانیا به‌دواى ئه‌م گه‌نجه‌دا ده‌گه‌ڕێت
گۆڤارى به‌ناوبانگى ئه‌ڵمانى "دێر شپیگل"ـى ئه‌ڵمانى، بڵاویكرده‌وه، "ئه‌نیس عامرى_ توونسى" كه گومانى لێده‌كرێت ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كه‌ى كردبێته ناو كۆمه‌ڵێك هاووڵاتى شارى به‌رلین و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 48ى دیكه‌ش بریندار بوون، پێشتر و به‌پێی په‌یوه‌ندییه تێلهفوونییهكانى، ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته خۆكوژ.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه گه‌نجه توونسییه‌كه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى داوه‌و له‌و باره‌یه‌وه زانیارى كۆكردووه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى ئه‌ڵمانیا به دواى "ئه‌نیس عامرى"ـدا ده‌گه‌ڕێن و بۆ دهستگیركردنیشى، بڕی 100 هه‌زار یۆرۆ له لایه‌ن حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه دانراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیارى له‌باره‌ى ئه‌و گومانلێكراوه‌وه بداته ده‌سه‌ڵاتداران.
باسنيوز
