له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له مه‌ترسیدایه
بڕیار لە قۆناخی ٣٢ـی جامی شای ئیسپانیا و لە یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا بارسێلۆنا له كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و میوانداری هێرکلێس دەکات.
له یاری چوون ھەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ ھەر لایه‌كیان بەرامبەر بوون، بۆیە لەم یارییەدا ئەرکی ھەردوو یانە قورس دەبێت و چاوەروان دەکرێت سێكوچكه‌كه‌ی بارسا، میسی، سوارێز و نێیمار بەشداری ئەم یارییە نەکەن.
بارسێلۆنا و هێركلیس له مێژوودا 45 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، بارسا 21 یاری بردۆته‌وه، 17 یاریش به یه‌كسانبوون ته‌واو بوو، 7 یاریش به بردنه‌وه‌ی هێرکلێس كۆتایی هاتووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا پێشبینی یارییه‌كی سه‌ختی كردووه، ئه‌نجامه‌كه‌شی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر بارسا وه‌سف كردووه، به‌و پێیه‌ی هه‌میشه بارسا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه تووشی زه‌حمه‌تی بووه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئێنریكی بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی MSN بێبه‌شه و پشوو به به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانی ده‌دات.
هه‌مان سه‌رچاوه هۆشداری داوه‌ته یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئه‌گه‌ر به وریایی مامه‌ڵه نه‌كه‌ن ماڵئاوایی له جامی شا ده‌كه‌ن، دوایین جاریش كه بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو رووبه‌ڕووی هێركلیس بۆته‌وه له 2010 بوو، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێ‌وڵام دۆڕاند، له وه‌رزی 1997ـیش بارسێلۆنا له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا به یانه‌ی هێركلیس دۆڕاوه.
دوایین جار كه ئه‌م دوو یانه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتوون، وه‌رزی رابردوو بوو، كاتێك بارسێلۆنا له جامی شای ئیسپانیا به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی برده‌وه.
