داوا دەکرێت میسی زیندان بکرێت , قسەش لەسەر رۆناڵدۆ ناکرێت
لویس گارسیانۆی ئیسپانی پرۆفیسۆر لە بواری ئابووری جیھانی , داوا دەکات لێونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە زیندانی بکرێت بەتۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج ...
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئاس ی ئیسپانی گارسیانۆ رایگەیاند : لە جیھانی تۆپی پێ چەندین حاڵەتی ساختەکاری و خۆ دزینەوە لە باج دان ھەیە , بۆ نموونە ئەگەر میسی لە ئەمریکا بوایە ئێستا لە زیندان دەبوو و بەڵام لە ئیسپانیا ئەستەمە میسی زیندانی بکرێت ..
لەھەمان کات گارسیانۆ ئامادە نەبوو ھیچ لێدوانێک بدات لە سەر بابەتی خۆ دزینەوەی کرستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریال مەدرید لە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج دان ..
لای خۆشییەوە , مۆنتۆرۆ وەزیری دارایی ئیسپانیا گووتی : دەسەڵاتی دادوەری بە نیازە لەماوەی داھاتوو چەندین رێکاری بەھێز بگرێتە بەر لە دژی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە خۆ دزینەوە لە باج دان بە حکومەتی ئیسپانیا ..
payamner-
