ئەمڕۆ زەوی دەگاتە نزیكترین خاڵ لەگەڵ خۆر
بەپێی پێوانە فەلەكییەكان، ئەمڕۆ لە تەواوی نیوەگۆی باكووری هەساری زەویدا یەكەم رۆژی وەرزی زستان دەستپێدەكات بەشێوەیەك كە خۆر دەكەوێتە نزمترین ئاست لەئاسۆی باشوورو تێكڕای درێژیی ماوەی رۆژ لە 12 كاتژمێر كەمتر دەبێت.
بهپێی راگهیهنراوێكی كهشناسی ههرێم، ئەمڕۆ كورترین رۆژو درێژترین شەو لەخۆ دەگرێت و ئەم دیاردەیەش ناسراوە بە (هەڵگەڕانەوەی زستانە)، هەربۆیە، لە ناوچەكانی سەرووی بازنەی 66.5 ی جەمسەریی باكووردا هەرگیز خۆر نابینرێت، نەلە هەڵاتن و نەلە ئاوابووندا، چونكە خۆر – لەپێش چاوان هەڵبەتە – دەكەوێتە ژێرەوی هێڵی ئاسۆوە، بەڵام لەنیوەگۆی باشووردا حاڵەكە هەڵگەڕاوەیە، واتە، درێژترین ماوەی رۆژەو كورترین شەوەو لە ژێرەوەی هێڵی 66.5 ی جەمسەریی باشووردا خۆر هەرگیز لە ئاسۆدا ئاوانابێت و بەردەوام دەبینرێت.
بهپێی كهشناسی، ههر ئەمڕۆ زەوی دەگاتە نزیكترین خاڵ لەگەڵ خۆر كە دەكاتە 147,098,074 كیلۆمەتر، واتە ئەمڕۆ لەهەموو كاتێك نزیكترین لەخۆر، كەچی وەرز زستانە! هۆكارەكەش تەنها لاربوونەوەی تیشكی خۆرە لەسەر رووی زەوی كە لە هێڵی (قڕژاڵ) ی باكووری (هێڵی یەكسانیی كەمەریی) دا دەگوازرێتەوە بۆ هێڵی (گیسك) لە باشووری هێڵی یەكسانیدا، بە شێوەیەك كە لارترین ئاست لەلای نیوەگۆی باكوورو ستوونیترین ئاستیش لەسەر ناوچەكانی نیوەگۆی باشووردا دەبێت، بۆیە پلەكانی گەرما بەرزو نزم دەبنەوەو لەبەر لاریی دیسكی خۆریش لە ئاسمان و نزیكیی و دووریی لە ئاسۆدا ماوەی روژ كەم و زیاد دەكات.
درێژترین ماوەی رۆژ بۆ زستانی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 10 كاتژمێرو شەوەكەشی درێژ دەبێتەوە بۆ 13 كاتژمێر ئەوەی دەمێنێتەوە بریتییە لە ماوەی خایاندووی هەڵاتن و ئابوونی خۆر لە ئاسۆدا، بەڵام لە ناوچە جەمسەرییەكاندا شەوەكەی 6 مانگ دەخایەنێت و دوای 89 رۆژی تر، واتە لە 2016.3.20 ماوەی شەوو رۆژ یەكسان دەبێتەوەو دەبێتە (هاوسەنگبوونی بەهاریی – الاعتدال الربیعی) و وەرزی زستان لەنیوە گۆی باكوور كۆتایی پێدێت.
payamner-
