چركه‌ساتی كوشتنی باڵیۆزی رووسیا بڵاوكرایه‌وه
ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره و له كاتى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كى هونه‌رييدا، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى برينداربوونى به سه‌ختى، له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كدا، ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوی كوشتنه‌كه، چه‌ندین ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و له‌و ڤیدیۆیه‌شدا، چركه‌ساتی كوشتنی باڵیۆزه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌خاته‌ڕوو.
له ئه‌نقه‌ره روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بووه و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردووه و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساندووه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان داوه و توانيويانه بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بووه و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌يكردووه بكوژن.
k24-
