بەوێنە... ڕووداوەکەی بەرلین
شەوى رابردوو شۆفێرێک بە بارھەڵگرێکەوە خۆی بە کڕیارانی بازاڕێکی دیارییەکانی کریسمس و سەری ساڵدا دەکێشێت و تا ئێستا ١٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و٤٨ کەسی دیکەش بە برینی جۆراوجۆر برینداربوون.
بازاڕەکە دەکەوێتە ناوچەی(برایتشایتبلا) نزیک لە کۆرفیرسندام لە شەقامی سەرەکی بازاڕکردن لە رۆژئاوای شاری بەرلین،نزیک لە کڵێسای قەیسەر (فیلھلم) ی مێژوویی،کە لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەمیشدا بە سەلامەتی مابووەوە سەرەڕای بۆردوومانی چڕی شاری بەرلین لەو سەردەمەدا
payamner-
