دوای٦ ساڵ، تورکیا و ئیسرائیل باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکرده‌وه که دوای شه‌ش ساڵ دابڕان، هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و ئیسرائیل پێکهاتن که په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوانیان بگێڕنه‌وه.
هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و تورکیا به‌ر له شه‌ش ساڵ دوای بۆردومانکردنی که‌شتییه‌کی تورکی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه که هاوکاریی بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌ڵگرتبوو، گرژیی که‌وته نێوان ئەنقەرە و تەلەبیب و په‌یوه‌ندییه‌کانیان تێکچوو.
وا بڕیاره هه‌ریه‌که له (که‌مال ئۆکه‌م) و (ئایتان نیاه) ببن به باڵێۆزی تورکیا و ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌بیب.
به پێی هەواڵی ڕۆژنامه‌که به‌هۆی مه‌یلی ئیسلامخوازانه‌ی ڕەجەب تەیب ئوردوغان سەرۆک کۆمار له تورکیا پێشبینی ناکرێت په‌یوه‌ندیی پته‌ویان بۆ ببه‌سترێت.
payamner-
