پەناخوازێکی پاکستانی گومانباری هێرشە تیرۆریستییەکەی بەرلینە
بەرپرسانی ئەڵمانی رۆژی سێشەممە رایگەیاند: پێدەچێت هێرشەکەی شەوی دووشەممە بۆ سەر بازاڕێکی کریسمەسی بەرلین تیرۆریستی بێت و پەناخوازێکی پاکستانی بە ناوی "نەوید ب" هێرشەکەی ئەنجام داوە.
نەوید ب، ساڵی ٢٠١٥، لەرێگەی ولاتانی باڵکانەوە خۆی گەیاندووەتە ئەڵمانیا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زمان سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە، گومانبارەکە دانیشتووی کەمپی پەناخوازانی نێوەندی بەرلین بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئەو و گروپە تیوریستییەکاندا نەسەلمێندراوە.
وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند: بازاڕەکانی کریسمەس لە بەرلین رۆژی سێشەممە دادەخرێن.
ئێوارەی دووشەممە، لۆرییەک لە بازاڕی تایبەت بە جەژنەکانی کریسمەس لە رۆژئاوای بەرلین خۆی بە خەڵکدا کێشا و ١٢ کەسی کوشت و نیزکەی ٥٠ کەسیشی بریندار کرد.
payamner-
