پۆلیسی تورکیا گومانبارێکی چەکداری لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەستگیر کرد

پۆلیسی تورکیا گومانبارێکی چەکداری لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەستگیر کرد

پۆلیسی تورکیا سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە، کەسێکی چەکداری لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە دەستگیر کرد.



ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس بڵاوی کردەوە، گومانبارەکە بەرلە دەستگیرکردنی هەشت فیشەکی بەرەو هەوا تەقاندووە، بەڵام بەهۆی ئەم تەقەکردنە هیچکەس زیانی پێنەگەیشتووە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و قۆنسۆلخانەکانی لە ئەستەنبووڵ و ئەدەنە رۆژی سێشەممە دەوامیان تێدا ئەنجام نادرێت.

رۆژێک پێشتر لە نزیک ئەم شوێنە ئەفسەرێکی پۆلیسی تورکیا تەقەی لە باڵیۆزی رووسیا کرد و کوشتی.
payamner-
Top