به‌رپرسێكى دیكه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا كوژرا
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی مۆسكۆ، به‌رپرسێكى باڵا كه پێشتر له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا بووه، له ناو مۆسكۆ له خانووه‌كه‌ى خۆیدا، به گولـله كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌رپرسه‌كه له‌دایكبووى ساڵى 1960ـه و پێده‌چێت خۆى، خۆى كوشتبێت، چونكه ده‌مانچه‌یه‌ك له نزیك ته‌رمه‌كه بووه.
به‌ڵام نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى پۆلیسی مۆسكۆ، وێڕاى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى كوژرانى به‌رپرسه‌كه، هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه و ورده‌كارییه‌كانه‌وه، نه‌دركاند.
ته‌نها ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه كوژراوه‌كه ناوى "پیته‌ر بۆلشیكۆڤ"ـه و به‌رپرسی به‌شى وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتین بووه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه تا ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، به‌رپرسه‌كه خۆى خۆى كشتووه، یان كوژراوه
bas news -
