زانیارى و ورده‌كارى نوێ له‌باره‌ى بكوژى باڵیۆزه‌كه‌ى ڕووسیا بڵاو ده‌بێته‌وه
كه‌ناڵى " NTV " له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 20ى 12ى 2016 ڕای گه‌یاند، بكوژه‌كه‌ى باڵیۆزى ڕووسیا، یه‌كێك بووه له‌و هێزه ئه‌منییه‌ى كه پۆلیسی ئه‌نقه‌ره بۆ پاراستنى باڵیۆزخانه‌ى ڕووسیا به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران كه دژ به پرۆسه سه‌ربازییه‌كانى حه‌له‌پ چوونه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه، ئه‌ركى خراوه‌ته سه‌رشان.
سه‌رچاوه ئه‌منییه توركییه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، 9 له‌و 11 گولـله‌یه‌ی "مه‌ولوود ته‌تاش" له هێرشه‌كه‌یدا ته‌قاندوویه‌تى، به‌ر جه‌سته‌ى "ئه‌ندریه كارلۆڤ"، باڵیۆزى كوژراوى ڕووسیا كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان، "مه‌ولوود ته‌تاش" له‌دایكبووى ساڵى 1994 و ئه‌فسه‌رى پۆلیس بووه، پێش هێرشه‌كه‌ى یه‌ك ڕۆژ مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه و له هووتێلێكى نزیك باڵیۆزخانه‌كه، ژوورێكى به‌كرێ گرتووه. بۆ ئێواره، ته‌تاش ڕۆشتووه‌ته بنكه‌ى هونه‌رى سه‌رده‌م كه تیایدا پێشانگایه‌كی وێنه‌یی كراوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى پۆلیسی پێشان هێزه ئه‌منییه‌كان داوه، چووه‌ته هۆڵه‌كه‌وه. له‌ناو هۆڵه‌كه‌ش، بكوژه‌كه كه جلى فه‌رمى له‌به‌ر بووه، له پشت باڵیۆزه ڕووسییه‌كه‌وه وه‌ستاوه، ئاماده‌بووانیش پێیانوابووه پاسه‌وانى تایبه‌تى باڵیۆزه، تا ئه‌وكاته‌ى ته‌قه‌ى لێ‌كرد و كوشتى.
ڕۆژنامه‌ى "حوڕییه‌ت"ـى توركی بڵاوی كرده‌وه، ته‌تاش به‌هه‌مان شێوه له كاتى كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى ته‌مووزى ڕابردوو، كاتێك له پۆلیسی دیار به‌كر ده‌وامى ده‌كرد، مۆڵه‌تى دوو ڕۆژى وه‌رگرتووه پێش ئه‌وه‌ى كوده‌تاكه ڕوو بدات، ڕۆشتووه بۆ ئه‌نقه‌ره و ژوورێكى له هووتێلێك گرتووه.
به‌هۆى مۆڵه‌تدانى "ته‌نتاش" ئه‌و فه‌رمانده‌ى پۆلیسه‌ى كه مۆَله‌ته‌كه‌ى پێدابوو به‌گومانى ئه‌وه‌ى ده‌ستى هه‌بووه له كوده‌تاكه، ده‌ستگیر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ته‌نتاش له كاره‌كه‌ى ده‌رده‌كرێت، به‌ڵام دواتر له 16ى تشرینی دووه‌مى ڕابردوو ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خزمه‌تكردن له ڕیزه‌كانى پۆلیس.
ته‌نتاش له دواناوه‌ندییه‌ك له پارێزگاى ئیزمیر له ساڵى 2014 خوێندن ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته پۆلیس.
باسنيوز
