تاران.. 1200 بەکارهێنەری ئەنتەرنێت دەستگیر کراون

 تاران.. 1200 بەکارهێنەری ئەنتەرنێت دەستگیر کراون
بە گوتەی فەرماندەی پۆلیسی تاران، لەلایەن پۆلیسی (فەتا) کە تایبەتە بە سزا ئەنتەرنێتییەکان، لە ماوەی 9مانگی ڕابردوودا 1200 بەکارهێنەری ئەنتەرنێت دەستگیر کراون.

ماڵپەڕی (بەسیج‌پرێس) لەزاری ساجیدی‌نیاوە بڵاوی کردوووەتەوە، لە سەرەتای ساڵی 1395ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا 1200 بەکارهێنەری ئەنتەرنێت لەلایەن پۆلسی تارانەوە دەستگیر کراون.

لەکۆی ئەو کەسانە 986 کەسیان پیاو و 298 کەسی دیکەشیان ژنن کە بەهۆی سکاڵا لەسەر تاوانی ئابووری، ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی لەلایەن هیزەکانی پۆلسی (فەتا) کە تایبەتە بە تاوانە ئەنتەرنێتییەکان تەنیا لە شاری تاران دەستگیر کراون.

لە ماوەی هەشت مانگدا 871 دۆسیەی لەبارەی تاوانی ئەنتەرنێتی لە دادگاکانی تاران کراونەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی کە تاوانیان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە "ئینستاگرام، تەلەگرام، تانگۆ، فەیسبووک و...

بەپێی یاسای ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی ئەو تۆڕە کۆمەلایەتییانەی ناوەندەکەیان لە ئێران نەبێت، بە نایاسایی دێنە ئەژمار و فیلتەر کراون و بەکارهێنەران بە "فلتەرشکێن" دەیانکەنەوە.

ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی "فەیسبووک، تویتەر، یۆتیۆب، تەلەگرام، تانگۆ و ..." قەدەغەن و بەکارهێنانی بە تاوان دێتە ئەژمار.











باسنيوز
Top