ئەردۆغان: ئامانج له کوشتنی باڵیۆزی رووسیا تێکدانی پەیوەندییەکانمانە

ئەردۆغان: ئامانج له کوشتنی باڵیۆزی رووسیا تێکدانی پەیوەندییەکانمانە

ئەردۆغان رایگەیاند، ئامانج لە کوشتنی باڵیۆزی رووسیا تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرەیە. دەشڵێت، رووسیا داوایکردووە لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەو پرسە بەشداربێت.

دوای ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە گوتەیەكدا ئیدانەی كوژرانی باڵیۆزی رووسیای لە ئەنقەرە كرد.

شەوی دووشەممە 19-12-2016 باڵیۆزی رووسیا لە توركیا، لە پێشانگەیەكدا لە ئەنقەرە دەستڕێژی گوللەی لێكرا و كوژرا.

ئەردۆغان گوتی "هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی رووسیا دەردەبڕین و ئیدانەی كوشتنی باڵیۆزی رووسیا دەكەین".

سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، ئامانج لە کوشتنی باڵیۆزی رووسیا تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرەیە، بەڵام هیچ لایەنێک ناتوانێت ئاستەنگ بۆ پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا دروستبکات.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، رووسیا داوایكردووە بەشداربێت لە لێكۆڵینەوەكان، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی توركی و رووسی بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوژرانی باڵیۆزی رووسیا پێكدەهێنن.
RUDAW-
Top