ئه‌مشه‌و یارییه ئاگرینه‌كه‌ی پرێمه‌ر لیگ له دێربی مێرسیساید ده‌بێت
یارییه‌كه له یاریگه‌ی (گۆدیسه‌ن پارك)ـی تایبه‌ت به یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له گه‌ڕی رابردوو دوای زنجیره‌یه‌ك دۆڕان و یه‌كسانبوون، به بردنه‌وه له ئارسێناڵ هیوایه‌كانی زیندووبووه‌وه، له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویش به‌هیوان به تێكشكاندنی لیڤه‌رپوول به‌رده‌وامی به سه‌ركه‌وتنه‌كان بدات.
لیڤه‌رپوول به‌ر له‌م یارییه 34 خاڵی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی سێیه‌مه، له‌به‌رامبه‌ردا ئێڤه‌رتۆن 23 خاڵی هه‌یه و خانه‌ی نۆیه‌می گرتووه.
له‌م ئینفۆگرافیكه‌ی خواره‌وه زۆرترین زانیاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه به دێربی مێرسیساید ناسراوه بزانه.
K24 -
