فرانس فوتبۆل باشترین یاریزانی فەرەنسا دیاری دەکات

فرانس فوتبۆل باشترین یاریزانی فەرەنسا دیاری دەکات
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی وەرزشی لە راپرسیەکدا باشترین یاریزانی فەرەنسای بۆ ساڵی ٢٠١٦ دیاری کرد ..

بەگوێرەی راپرسییەکەی گۆڤاری فرانس فوتبۆل ئەنتوان گریزمان یاریزانەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ھەڵبژاردەی فەرەنسا بە پلەی یەکەم ھات ..

لەم راپرسییە گریزمان بەپێش بلیز ماتویدی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و ھەڵبژاردەی فەرنسا کەوتەوە , کە ھەر دووکیان لەوەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکانیان و ھەڵبژاردەی فەرەنسا باشترین ئاستیان پێشکەش کرد ..

لەوەزری رابردوو گریزمان بە باشترین یاریزانی یۆرۆی ٢٠١٦ ی فەرەنسا دیاری کرا , ھەروەھا لە دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیھان پلەی سێیەمی بەدەستھێنا و لەدوای ھەریەکە لە میسی و رۆناڵدۆ ھات ..
PAYAMNER -
Top