وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ پاشای سعوودیا کۆبۆوە
وەزیری دەرەوەی سعوودیا، جۆنکێری، رۆژی یەکشەممە لە ریاز لەگەڵ مەلەک سەلمانی پاشای سعوودیا کۆبۆوە.
ئاژانسی هەواڵی سعوودیا بڵاویکردەوە، دوولایەن لە بارەی رەوشی ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە و بەرلە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو جۆنکێری لەبارەی بۆنبەستی دانووستانەکانی یەمەن لەگەڵ سعوودیا گفتوگۆ دەکات.
جەنگی نێوخۆی یەمەن، دوو ساڵ لەمەوبەر بە داگیرکردنی سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتە بە دەست شیعە حووسییەکان دەستی پێکردووە.
حکوومەتی ئۆباما بە هۆی تێکهەڵچوونەکانی یەمەن، بەشێک لە هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنیی بۆ سعوودیا راگرتووە.
payamner-
