خۆپێشاندانی بەفراوان دژی یاسای سنووردار کردنی رۆژنامەوانان له پۆڵۆنیا
خۆپێشاندانی بەرفراوان دژی پرۆژه یاسای پارتی دەسەڵاتداری پۆلۆنیا(پارتی یاسا و یەکسانی) بۆ سنووردارکردنی دەستپێڕاگەیشتنی رۆژنامەوانان به دانیشتنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاته، پێی نایه رۆژی سێیەم.
ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتەش لەناو هۆڵی پەرلەمان مانیان گرت.
"ئاندرێی دودا" سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا که هاوپەیمانی پارتی دەسەڵاتداره، بەڕیوانیی خۆی راگەیاند و دەستی به گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن کردووه. سەرۆکی پەرلەمانی پۆڵۆنیاش پێداگریی لەسەر گۆڕانکاری کرد و گوتی: "پارتی یاسا و یەکسانی دەیەوێت دۆخی رۆژنامەوانی باشتر بکات. هەموومان دەزانین دۆخی کاری ئەوان باش نییه، هەلومەرجیش لەبار نییه و دەبێت هەندێک گۆڕانکاری بکرێت."
خۆپێشاندەرانی دژی حکومەت و سیاسەتوانان دەڵێن، پارتی دەسەڵاتدار دەیەوێت ئازادیی راگەیاندن سنووردار بکات.
payamner-
