لهبهر خراپی رهوشی ژیان سەتان کۆچبەر له ئیتالیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سەتان کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە دژی سیاسەتی حکومەتی ئیتاڵیا بەرامبەر بە کۆچبەران و داوای باشترکردنی رەوشی ژیانیان دەکەن.
لە رۆژی پشووی گشتی لە ئەوروپادا سەتان کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا جگە لە پەنابەرانی دانیشتووی ئهو ولاته، رێکخراو و گرووپەکانی پاڵپشتیکردن لە مافی پەنابەران و کۆچبەران بەشداریان تێداکردووە، جگە لە بەشداری ژن و منداڵ و تەواوی چین و توێژەکان.
بویه خۆپیشاندانیان ئەنجامدا چونكه لە رەوشێکی مرۆیی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئیتاڵیا یەکەمین دەروازەی گەیشتنی کۆچبەرانە لە باکووری ئەفریقاوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، هەر بۆیەش لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی شەپۆڵی گەورەی کۆچبەران بووەتەوە، بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، تەنیا لە ساڵی 2016 زیاتر لە 180 هەزار کۆچبەری نایاسایی روویان لەو وڵاتە کردووە.
payamner-
