حكومەتی سوریاو ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە رێكەوتنێكی نوێ بۆ چۆڵكردنی تەواوی خۆرهەڵاتی حەلەب

حكومەتی سوریاو ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە رێكەوتنێكی نوێ بۆ چۆڵكردنی تەواوی خۆرهەڵاتی حەلەب


حكومەت‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ گەیشتن بەرێكەوتنێكی نوێ بەمەبەستی بەتەواویی چۆڵكردنی ناوچەكانی خۆرهەڵاتی حەلەب كە تائێستا چەند ناوچەیەكی لەژێر دەسەڵاتی چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنە.

ئەو رێككەوتنە نوێیە دوای ئەوەدێت كە دوێنێ لەسەرداخوازی حزبوڵا(پشتیوانی ئەسەد دەكات) رێككەوتنەكە هەڵپەسێردرا، بۆئەوەی دانیشتوانی دوو گوندی شیعەنشین كە لەلایەن چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە گەمارۆدراون ببرێنەدەرەوە.

فاروق ئەبوبەكر، بەرپرسی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ رایگەیاند، رێكەوتنەكە سەرباری چۆڵكردنی تەواوی خۆرهەڵاتی حەلەب، چۆڵكردنی دوو گوندی شیعەنشینی لەخۆگرتووە كە لەلایەن چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە گەمارۆدراون هەروەها گواستنەوەی بریندارانی دووشارۆچكەی لەخۆگرتووە كە لەلایەن هێزەكانی سەربە حكومەتی سوریاوە لەنزیك سنوری لوبنان گەمارۆدراون.

لایخۆیەوە بەرپرسێكی حكومەتی سوریا رایگەیاند"پڕۆسەی چۆڵكردنە كە هەڵپەسێردرابوو لە شاری حەلەب دەستپێدەكاتەوە لەگەڵ چۆڵكردنی چوارگوندو شارۆچكەی گەمارۆدراو".

بەرپرسەكەی حكومەت كە بەشێَكە لە تیمی وتوێژكاری پڕۆسەی چۆڵكردن وتیشی"رێكەوتووین بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی چۆڵكردنی خۆرهەڵاتی حەلەب شان بەشانی چۆڵكردن‌و گواستنەوەی حاڵەتی"پزیشكی" لە كفریاو فەوعەو هەندێ حاڵەتی دیكە لە زەبدانی‌و مەدایا".

گوندە شیعەنشینەكانی فەوعەو كفریا لەپارێزگای ئیدلیب لەلایەن چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە گەمارۆدراون، شارۆچكەكانی مەزایاو زەبدانی لەلایەن هێزەكانی سەربە حكومەتی سوریاوە گەمارۆدراون.

پڕۆسەی چۆڵكردنی چەكداران‌و هاوڵاتیانی مەدەنی لەدواپێگەی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لە خۆرهەڵاتی حەلەب دوێنێ هەڵپەسێردرا لەدووەمین رۆژیدا دوای ئەوەی میلشیاكانی سەربە حكومەت داوایانكرد برینداران لە گوندەكانی فەوعەو كفریا ببرێنەدەرەوە.
xandan-
Top