شه‌ڕڤانان 6 گوندی دیكه له باكوری رۆژئاوای ره‌ققه رزگار ده‌كه‌ن
قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ رزگاركردنی باكوری رۆژئاوای شاری ره‌ققه‌و دابڕینی ئه‌و شاره به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕڤانان 6 گوندی دیكه‌یان له ده‌ست داعش رزگاركرد.
به‌پێی ئاژانسی هاوارنیوز -نزیك له‌یه‌په‌گه- شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كییه‌تی) دوای رزگاركردنی گوندی تیاسه له‌كاتژمێر 9:20 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ 5 گوندی دیكه‌یان رزگار كردوه.
ئه‌و گوندانه‌ی رزگاركراون بریتین له(تیاسه، بور سنجاری باكور، بور سنجاری باشور، سه‌هبا، ئه‌بو كلات‌و گوندی حاجی سلیمان) كه ده‌كه‌ونه باكوری رۆژئاوای گوندی تیاسه له‌رۆژئاوای شاری ره‌ققه.
دوای رزگاركردنی ئه‌و گوندانه شه‌رڤانانی توڕه‌یی فورات ئۆپه‌راسیۆنی پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌یان ده‌ستیپێكردوه‌و پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
هاوكات روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه كه شه‌ڕو پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له باكور و باكوری رۆژئاوای ره‌ققه به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانان تائێستا توانیویانه زیاتر له 25 گوند و كێڵگه له باكوری رۆژئاوای ره‌ققه له ده‌ست داعش رزگار بكه‌ن‌و به ده‌یان چه‌كداری داعش له‌ئه‌نجامی شه‌ڕدا كوژراون‌و زیانی گیانیش به‌رشه‌ڕڤانان كه‌وتووه.
قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له 10ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی یه‌كه‌م به سه‌ركه‌وتویی.
xandan-
