باڵیۆزی ئێران لە کوێت بانگ‌کرایە وەزارەتی دەرەوە

باڵیۆزی ئێران لە کوێت بانگ‌کرایە وەزارەتی دەرەوە

حکومەتی کوێت باڵیۆزی ئێرانی بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە و لە یادداشتێکدا داوای لە ئێران کرد چوار کوێتیی دەستبەسەرکراو ئازاد بکات.

وەزارەتی دەرەوەی کوێت، رۆژی هەینی رایگەیاند: باڵێۆزی ئێران لەم وڵاتە بانگ‌کراوەتەوە وەزارەتی دەرە و داوا لە ئێران کراوە چوار هاووڵاتیی کوێتی ئازاد بکات کە لە نیزک شاری ئەهوازی پارێزگای خووزستان دەستبەسەر کراون.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کوێتدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی کونا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە هۆکار و کاتی دەستبەسەرکرانی چوار کوێتییەکە نەکراوە.

لە نێو وڵاتانی عەرەبی کانداودا کوێت پێچەوانەی وڵاتانی دیکە پێوەندیی دیپلۆماسیی و بازرگانیی لە گەڵ ئێراندا باشترە.
payamner-
Top