هاووڵاتیەکی سەنگافورا کەرەستەی کەرەستەی جەنگیی بۆ ئێران ناردووە
وەزارەتی دادی ئەمریکا، هەواڵی دانپێدانانی بازرگانێکی سەنگافوری بڵاو کردەوە کە بە تۆمەتی ناردنی کەرەستەی تەقاندنەوەی لاسلکی بۆ ئێران دەستبەسەر کراوە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند: "لیم یونگ نام" بازرگانێکی بە رەچەڵەک سەنگافورییە و بە " ستیڤن لیم" ناوی دەرکردووە. ستیڤن لیم، دانی بە هەناردەکردنی نایاسایی ٦هەزار پارچە کەرەستە بۆ ئێران ناوە کە بۆ دروستکردنی ئامێری تەقاندنەوە لە مەودای دوورەوە کەڵکیان لێوەردەگیرێت.
بەشێک لەم کەرەستانە لە عێراق دۆزراونەتەوە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ تەقاندنەوەی بۆمب بە هێزەکانیت ئەمریکا دا کەڵکیان لێوەرگیراوە.
payamner-
