باراك ئۆباما: ئێران و ڕووسیا لە بەرانبەر کوشتنی خەڵکی سڤیلی حەلەب بەرپرسیارن
ڕۆژێک پێش ئەم لێدوانانە، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردبوو کە دەیان هەزار کەس لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی حەلەب گرفتار بوون و دەبێ زۆر بە خێرایی ڕزگاریان بێت، هەتا ڕووداوێکی کارەساتباری وەکوو بۆسنە و هێرزەگۆڤینیا ڕوو نەدات.
جۆن کێری لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنوسیدا گوتی "هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی دڕندانە و نابەجێی خەڵکی سڤیل لەلایەن حکوومەتی سووریا و هاوپەیمانەکانی (ئێران و ڕووسیا) لە ئارادا نییە و ئەو سێ وڵاتە بەرپرسیاری ئەو تاوانانەن.
لەم بارەوە ڕووسیا و ئەمریکا پاش چەندین گفوگۆ بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە حەلەب نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.
شەڕی ناوخۆیی سووریا پاش شەش ساڵ نزیکەی نیو ملیۆن قوربانیی و بە ملیۆنان ئاوارە و خەسارێکی زۆری بە ژێرخانی ئەو وڵاتە گەیاندووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی سووریا بە پشتیوانیی ئێران و ڕووسیا توانیان حەلەب، کە بە دووەمین شاری گەورەی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار، بە یەکجاری کۆنترٶل بکەنەوە.
لە جەریانی شەڕی ئازادکردنی حەلەبدا زیاتر لە 200 کەس لەسێدارە دران و بە دەیان ژن و منداڵیش سووتێنران.
باسنیوز
