ئاڵمانیا؛ مێرمنداڵێکی عێراقی به تۆمەتی هەوڵی دانانەوەی بۆمب دەستگیر کرا

ئاڵمانیا؛ مێرمنداڵێکی عێراقی به تۆمەتی هەوڵی دانانەوەی بۆمب دەستگیر کرا
بەرپرسانی دادوەریی ئاڵمانیا دەڵێن، مێرمنداڵێکی ١٢ساڵان به تۆمەتی هەوڵی دانانەوەی بۆمب له یەکێک له شارەکانی باشووری ئەم وڵاته دەستگیر کراوه.



داواکاری گشتیی ئاڵمانیا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵەکه، گوتوویەتی، لێکۆڵینەوه لەگەڵی بەردەوامه.



بەپێی هەواڵەکانی ئاڵمانیا، ئەم مێرمنداڵه بۆمبێکی پێبووه و دوو جار بەنیاز بووه له شاری "لودویسگهافن" له باشووری ئاڵمانیا بتەقێنێتەوه. جارێکیان له بازاڕێکی تایبەت به سەری ساڵ و جارێکیش لەبەردەم بینای شارەوانیی ئەم شاره.



بەپێی راپۆرتەکان، ئەم کوڕه له دایک و باوکێکی عێراقی له ئاڵمانیا لەدایک بووه و بیری توندڕەویی هەبووه.
payamner -
Top