عەبادی لێپرسینەوە لەگەڵ مووچەخۆرە پارەدارەکان دەکات

 عەبادی لێپرسینەوە لەگەڵ مووچەخۆرە پارەدارەکان دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی لێپرسینەوە لە پارەدارەکانی وڵاتەکەی دەردەکات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی، رایگەیاند، فەرمانی کرد یاسای "ئەوە شتەت چۆن بە دەست هێنا" کارا بکرێتەوە، کە لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو لە عێراق بوو بە یاسا.

حەیدەر عەبادی داوای لە ئەندامانی ئەنخجومەنی باڵی رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی کرد، ئەو کەسانە دەستنیشان بکەن، کە مووچەخۆری دەوڵەتن و پارەیان زۆر دەبێت، تاوەکو لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەکە قسەیان لەبارەوە بکرێت.




باسنيوز
Top