سەدان ئه‌ندامی جیهادیی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌وروپا
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، چاره‌کێکی ئه‌و جیهادییانه‌ی که به پێنج هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێن له ئه‌وروپاوه هاتبوونه ڕیزی گروپه چه‌کداره‌کان، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌که له‌م هه‌واڵه‌یدا پشتی به ڕاپۆرتێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ستووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته زیاتر له ٢٥٠٠ ئه‌ندامی داعش تا ئێستا له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵیان له کاتێکی کورت‌دا پێشبینیکراو نه‌بووه.
به‌لجیکا، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی که له کاتێکدا هێزه هاوپه‌یمانه‌کان به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا سەرکەوتن به ده‌ست ده‌هێنن له ده‌رکردنی جیهادییه‌کان له خاکی عێراق و سووریا ، ئه‌و تیرۆریستانه به‌کۆمه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا
payamner-
