الشرقیه‌ نیوز: میلیشیای ئێرانی ده‌سترێژی گولله‌ له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ برینداره‌كان ده‌گوازنه‌وه‌

الشرقیه‌ نیوز: میلیشیای ئێرانی ده‌سترێژی گولله‌ له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ برینداره‌كان ده‌گوازنه‌وه‌

چالاكوانانه‌ مه‌ده‌نی له‌ سووریا ڕایانگه‌یاند كه‌ میلیشیاكانی سەر بە ئێران ده‌سترێژی گولله‌یان له‌و ئۆتئۆمبێلانه‌ كردوه‌ كه‌ برینداران ده‌گوازنه‌وه‌ له‌ ڕێڕه‌وی (الراموسه‌) له‌ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بۆ ڕۆژئاوای شاره‌كه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه‌ و چواركه‌سیش برینداربوون‌.

بە پێی هەواڵێکی کەناڵی شەرقیە، چالاکوانەکانی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ میلیشیا ئێرانییه‌كان كه‌ لایه‌نداریی حكومه‌تی سووریان هه‌وڵی دروستكردنی ئاسته‌نگ ده‌ده‌ن له‌پێش جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ هه‌یه‌.

ڕێكخراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندوه‌ قۆناغی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بۆ ڕۆژئاوای شارەکە له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی گه‌یشتن به‌ ڕێكکه‌وتنێكی نوێ بۆ ده‌ركردنی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ‌تا ئێستا یه‌كه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

چالاكوانان ئه‌وه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێران چه‌ند مه‌رجێكی سه‌پاندوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان له‌و گوندانه‌ی زۆرترین دانیشتووانه‌كه‌ی شیعه‌ن به‌رامبه‌ر چۆڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، به‌ڵام میلیشیاكانی حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ڵێن هه‌ر ڕێكکه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ حه‌له‌ب پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان بگرێته‌وه‌ لەوانە ئێران.
payamner-
Top