لە زەریای ھیندی ناوچەیەکی مردوو دۆزرایەوە
زانایان، ناوچەیەکی مردوویان لە زەریای ھندی دۆزییەوە، کە بە شێوەیەکە ڕێژەی ئۆکسجین ھەشت بۆ 10 ھەزار جار کەمترە لە ئاوە سروشتییەکەی دەوروبەری.
زانایان دوای دۆزینەوەی ئەو شوێنە، کە ڕووبەرەکەی 60 ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، دەکەوێتە قوڵایی سەد بۆ 4 سەد مەتر، بە جۆرێکە ئۆکسجین ھاوسەنگییەکەی لەگەڵ نایترۆجین، زۆر جیاوازە، کە بە ڕەگەزێکی ژیان دادەنرێت.
سەرباری کەمی ڕێژەی ئۆکسجین و تاریکی ئەو شوێنە، چەندین زیندەوەری زیندووی تێدا دەژێت، کە نایترۆجین بۆ ژیانکردن بەکاردێن.
زانایان، ھۆکاری بوونی ئەو شوێنە بۆ دیاردەی قەتیس بوونی پلەی گەرما لە ھەسارەی زەوی دەگەڕێننەوە، جگە لەوەش ئەو شوێنە لە بەنگال نزیکە، ئەو وڵاتەش پاشماوەکانی بۆ ئەو شوێنە فڕێ دەدات، ئەو پاشماوانەش ڕێژەیەکی زۆر نایترۆجین لەخۆ دەگرێت، ئەمەش بوەتە ھۆی کۆبونەوەی نایترۆجین لەو شوێنە.
bas news-
