ترەمپ و هاوسەری کارداشیان ”چەند بابەتێکی تایبەت“ تاوتوێ دەکەن

ترەمپ و هاوسەری کارداشیان ”چەند بابەتێکی تایبەت“ تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و هاوسەری کارداشیان ”چەند بابەتێکی تایبەت“ تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2016، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە (بورجی ترەمپ) لە نیویۆرک لەگەڵ کانی ویست، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و هاوسەری کیم کارداشیانی خانمە نمایشکار کۆ بووەتەوە.

دوای دانیشتنەکەیان، دۆناڵد ترەمپ و کانی ویست بەهیچ شێوەیەک باسی تەوەری گفتوگۆکەیان نەکردووە، تەنها گوتویانە، ”چەند بابەتێکی تایبەتی رۆژانە“یان تاوتوێ کردووە.

گوتەبێژی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دڵخۆش بووە بە ”دانیشتن لەگەڵ هاوڕێیەکی کۆنی خۆی“.
payamner-
Top