لەکۆتاییدا حەلەبیەکان ھاوارییان لێ ھەستا

لەکۆتاییدا حەلەبیەکان ھاوارییان لێ ھەستا

دوای گەمارۆدانی رۆژھەڵاتی حەلەب بۆ ماوەی پێنج مانگ لەلایەن رووسیا و سووریا, ھەروەھا ناچارکردنی ئۆپۆزیسیۆن و خەڵکی مەدەنی بۆ جێھێشتنی ئەو بەشەی شارەکە، سەرکردەکانی جیھان رەخنەی تووندیان لە حکومەتی سووریا و رووسیا گرت.

گەمارۆدانی رۆژھەڵاتی حەلەب و بۆردوومانی رۆژانەی گەڕەکەکانی شارەکە، جگە لە کوژران و برینداربوونی ھەزاران کەس، بووە ھۆی برسیکردن و دروستبوونی کارەساتی مرۆیی، کە ئەنجامەکەی بڵاوبوونەوەی ھاواری حەلەبییەکان بوو.

بڵاوبوونەوەی چەند ڤیدیۆیەکی دانیشتوانی رۆژھەڵاتی حەلەب، چیرۆکە دڵھەژێنەکانی ئەو شارەی گەیاندە جیھان و کاردانەوەی فراوانی لەنێو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

سەرەڕای ھاواری حەلەبییەکان بۆ راگرتنی شەڕ و نەبوونی خواردن و خواردنەوە، بەڵام سوپای سووریا و رووسیا بەردەوام بوون لە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئەو بەشەی شارەکە، تاوەکو کۆنترۆڵکردنەوەیان راگەیاند
payamner-
Top