ئەردۆگان داوای هاوکاریی هاووڵاتییان لە دژی چوار رێکخراو دەکات

 ئەردۆگان داوای هاوکاریی هاووڵاتییان لە دژی چوار رێکخراو دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا داوای هاوکاریی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە دژی چوار رێکخراو و حزب دەکات و پێیوایە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رێکخراوی توندڕەوی داعش دەخاتە یەک بەرەوە.

رۆژی چوارشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2016، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا بۆ موختارەکانی سنووری هەموو تورکیا، رایگەیاند، کە ئێستا قۆناغی ”جەنگی رزگاریی چاناکالەی نوێیە و قۆناغی سەرکەوتنە“.

رەجەب تەییب ئەردۆگان لە وتارەکەیدا داوای لە هەموو هاووڵاتییانی کوردستانی باکوور و تورکیا کرد، کە هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ دژایەتیکردنی پەکەکە، داعش، بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گیولەن (فەتۆ) و رێکخراوی چەپەکانی تورکیا (دەهاشکەپەجە).

سەرۆک کۆماری تورکیا هیوای خواست هەموو هاووڵاتییانی تورکیا چ بە بەشداریکردنی شەڕ یاخود گەیاندنی هەر زانیارییەک بە حکوومەت و هێزە ئەمنییەکان لەبارەی ئەو چوار رێکخراوە و ئەندامانیان، هاوکاریی حکوومەت بکەن.












باسنيوز
Top