وڵاتێكی كه‌نداو داوای كۆبونەوەی نائاسای له‌ كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی دەكات لەسەر دۆخی حەلەب

وڵاتێكی كه‌نداو داوای كۆبونەوەی نائاسای له‌ كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی دەكات لەسەر دۆخی حەلەب

ئەمڕۆ سەیف ئەلبوعەینەین نوێنەری هەمیشەی قەتەر لە كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب داوایەكی بێشكەشی ئەمیندارێتی گشتی كۆمەڵەكه‌ كرد، بۆ كۆبوونەوەیەكی بە پەلەو تایبەت بە دۆخی شاری حەلەب بەتایبەتی و سوریا بەگشتی.

نزیکەی مانگێکە ئۆپراسیۆنی حکومەتی سوریان بە پشتیوانی هاوپەیمانەکانی و ڕووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بەردەوامە و لەماوەیه‌دا بە سەدان کەس کوژراون و بە دەیان هەزار کەسی دیکەش ئاوارەبوون.
payamner-
Top