ترامپ بەفەرمی کاندیدی وەزیری دەرەوه دەستنیشان دەکات
نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا "ڕێکس تیلەرسۆن" بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی ئێکسۆن مۆبێل وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان بکات.
ڕۆژنامەکە دەنووسێت: "ترامپ بە نیازە ئەمڕۆ تیلەرسون وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشان بکات کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی جیھانیی ئێکسۆن مۆبێل بووە." چاودێران ئەو مەترسییەی کە لەسەر ڕێکس تیلەرسۆن ھەیانە پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ڕووسیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە.
بەپێی وتەی کەسێکی ئەندام لە تیمی ئامادەسازیی کارەکانی ترامپ، دۆناڵد ترامپ وتوویەتی کە ڕۆژی سێشەمە دوا بڕیار دەدات.
ھەندێک لە ئەندامانی سەناتی ئەمریکاش پێیان وایە کە ئەو کاندیدە ڕووبەڕووی بەرھەڵستی کۆمارییەکان دەبێتەوە بەھۆی سەودای لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین.
payamner-
