چین لە لێدوانی ترەمپ لە بارەی تایوانەوە نیگەرانیی دەربڕی
حكومەتی چین رایگەیاند: لەوە نیگەرانە کە دۆنالد ترەمپ سیاسەتی ئەمریکای لەبەرانبەر چیندا بردووەتە ژێر پرسیارەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، گێنگ شوئانگ، رۆژی دووشەممە، رایگەیاند: چینی یەکگرتووە بەردی بناغەی پێوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکایە و داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد درک بە هەستیارییەکانی پێوەندیدار بە تایوانەوە بکات.
چین جیابوونەوەی تایوان بە فەرمی ناناسێت و وەک یەکێک لە پارێزگاکانی ئەم وڵاتە دەیناسێنێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرککۆماری هەڵبژێردراوەی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە بە کەناڵی هەواڵی فۆکسنیوزی گوت: نازانێت بۆجی دەبێ ئەمریکا پابەندی سیاسەتی چینی یەکپارچە بێت.
مشتومڕی ترەمپ و چین لە ماوەی دوو هەفتە لەمەوبەرەوە، دوای پێوەندیی تەلەفۆنیی ترەمپ و سەرۆککۆماری تایوان دەستی پێکرد.
payamner-
