سەناتی ئەمریکا لە ئەگەری دەستهەبوونی رووسیا لەهاكکردنی ئیمەیلی دیموکراتان دەکۆڵێتەوە
سەرۆکی سەناتی ئەمریکا، مەچ مەک کانیل، رۆژی دووشەممە رایگەیاند: لیژنەی زانیارییەکانی سەنات بەمەبستی بەدواداچوونی لێکۆڵینەوەکانی سی ئای ئەی لەبارەی هاککردنی ئیمەیلەکانی دیموکراتەکان دەکۆڵێتەوە.
مەچ کانێڵ گوتی: رووسەکان دۆستی ئێمە نین و لێکۆڵینەوە لەمبوارەدا نابێ تایبەت بە لایەنێکی سیاسیی ئەمریکا بێت.
پێشتر دۆنالد ترەمپ، سەرۆککۆماری هەڵبژرێدراوی ئەمریکا، گوتبووی دیموکراتەکان بۆ ئەوەی پاساو بۆ تێکشکانەکەیان بهێننەوە، هێرشی هاکەرێکی رووسیاییان کردووەتە بیانوو.
payamner-
