مێرکێل و ئەردۆغان بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

مێرکێل و ئەردۆغان بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

نووسینگەی ئەنگیلا مێرکێلی راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: مێرکێل لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، هێرشە تیرۆریستییەکەی رۆژی رابردووی ئەستەنبووڵی ئیدانە کرد



ئەنگیلا مێرکێل، لەم پێوەندییە تەلەفۆنیەدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگیکردن و هاوکاریکردنی لەگەڵ تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێشان دا.

لە پێوەندییەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵتییەکان بە مەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم دا.

بەرلەم پێوەندییە تەلەفۆنییە، ئەردۆغان داوای لە وڵاتانی جێهان کردبوو بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم، بە جددی هاوکاریی تورکیا بکەن.
payamner-
Top